Tip:
Highlight text to annotate it
X
لە پشت سنورەکانی
خاکی قەدەغەکراوەوە
هێشتا ڕۆژگار ڕاوەستاوە
دەنگی من لاوازە
بەڵام هەر لەدوورەوە
بە نەرمی دەدوێم
بەهۆی پەیڤە خامۆشەکانەوە
لەسەر ئەژنۆ پێچراوەکان
بە پەیڤە خامۆشەکان.. شەو بانگ دەکەین
تا خەوت بۆ بهێنێتو ئەسرینی چاوەکانت بسرێت
تا خەونت بۆ بهێنێتو دەروونت ئاسوودە بکا
لەکاتێکدا کە هەموو هیوایەك لەبەین چووە
بەهۆی پەیڤە خامۆشەکانەوە پێوەندی دەگرین.. داواش لە کازیوە دەکەین
لەشەوی دوورودرێژدا، ترسەکانت وەردەربنێت
یەك ملیۆن دەنگ بەیەك دەنگ هاوار دەکەن
لەکاتێکدا هیچ هیوایەك نەماوە
تەواوی شەو بە پەیڤە خامۆشەکانەوە
دیسان دەڵێینەوە
ئێمە لەگەڵ ڕژاندنی هەر ئەشکێکدا لەگەڵتین
ئێمە تۆ ئاسوودە دەکەین
پشتت دەگرین
وەك یەك ڕۆح لەگەڵ تۆین
ئەتۆ دەتوانی بەدیمان بکەیت
لە قوڵایی بێدەنگیدا کە نەرمەبا لەخۆی گرتووە
لە قوڵایی بێدەنگیدا کە نەرمەبا لەخۆی گرتووە
تێدەپەڕین
ئێمە دەبینە سێبەری تۆ
ئەمڕۆ و سبەینێ
لەوێش دەبین بۆ بەدواداچوونی
هەرشتێك کە ئەنجامی دەدەیت
ئیلاهی بەختەوەری بێنەئاراوە
پەروەردگارا دڵەکان شاد بکە
ئیلاهی ئازارەکان کەم بکەرەوە
سوریا جگەلە تۆ کێی هەیە؟ـ
کێ دەتوانێ بزەی غەمباران بژێنێتەوە
کێ دەتوانێت سوکنایی بدا بە هەژاران ؟ـ
کێ دەتوانێت ئەسرینی هەتیو بسڕێت؟ـ
بە بێدەنگی دەگریمو دەناڵێنم
بۆ پیرو گەنجو هەتیو
بۆ تۆ...ـ
ئەی سوریا
Kurdish TR| Qaidar Raheem |fb| LifeGorgeous
Kurdish TR| Qaidar Raheem |fb| LifeGorgeous