Tip:
Highlight text to annotate it
X
ستایشی خودا دەکەم لەبەر ناردنی تۆ بۆ من ئەی خۆشەویستم
ئەتۆ ماڵت بۆ من پەیداکردو ئێستەش لێرە تێیدا لەگەڵ منیت
منیش لێرە لەگەڵ تۆدام
ئێستە با بە شتێك ئاشنات بکەم
ئەتۆ دڵی منت واڵا کرد
من هەردەم خۆشەویستیم پێهەڵەبووە
کەچی هەرکە تۆهاتی گشت شتێك گۆڕدرا
ئاااااااای
چەند پەیڤێکیش هەیە دەمەوێت بیانڵێم
تا ماوە ژیانم.. لەگەڵ تۆدا دەبم
بەڕاستگۆییو بەدڵپاکییەوە پشتت دەگرم
تا دوایین ساتم
هەر تۆم خۆشدەوێت.. هەر تۆم خۆشدەوێت
بەشەو بەڕۆژ تا ماوە ژیانم
سوپاسی خودا دەکەم بۆ واڵاکردنی چاوەکانم
لە ئێستەوە تاسەر لەبەر تۆ لەوێ دەبم
لە قوڵایی دڵمەوە دەزانم
کاتێك بیر لە تۆ دەکەمەوە.. هەست بە شادییەکی زۆر دەکەم
لەخوداش دەپاڕێمەوە هەرشتێك کە دەیکەین پڕ فەڕی بکات
ئەتۆ هاوسەرمی.. هاوڕێمی.. هێزوگوڕمی
دەشپاڕێمەوە لەبەهەشتدا پێكەوە بین
ئێستە لەکۆتاییدا خۆم دۆزییەوەو هەست دەکەم زۆر بەهێزو بەگوڕم
ئەرێ.. هەرکە هاتی گشت شتێك گۆڕدرا
ئاااااااااای
چەند پەیڤێکیش هەیە دەمەوێت بیانڵێم
تا ماوە ژیانم.. لەگەڵ تۆدا دەبم
بەڕاستگۆییو بەدڵپاکییەوە پشتت دەگرم
تا دوایین ساتم
هەر تۆم خۆشدەوێت.. هەر تۆم خۆشدەوێت
بەشەو بەڕۆژ تا ماوە ژیانم
سوپاسی خودا دەکەم بۆ واڵاکردنی چاوەکانم
لە ئێستەوە تاسەر لەبەر تۆ لەوێ دەبم
لە قوڵایی دڵمەوە دەزانم
ئیستەش تۆ لێرە لەبەردەمی منیت
زۆر هەست بە خۆشەویستی دەکەم
هیچ گومانیش نییەو بەدەنگی بەرز بەگۆرانییەوە دەڵێم
کە تاسەر تۆم خۆشدەوێت
تا ماوە ژیانم.. لەگەڵ تۆدا دەبم
بەڕاستگۆییو بەدڵپاکییەوە پشتت دەگرم
تا دوایین ساتم
هەر تۆم خۆشدەوێت.. هەر تۆم خۆشدەوێت
بەشەو بەڕۆژ تا ماوە ژیانم
سوپاسی خودا دەکەم بۆ واڵاکردنی چاوەکانم
Kurdish TR| Qaidar Raheem |fb| LifeGorgeous
Kurdish TR| Qaidar Raheem |fb| LifeGorgeous