Tip:
Highlight text to annotate it
X
ئەتۆ سەربڵندم دەکەیت
ئەتۆ باڵەکانم واڵا دەکەیت
بەرەو ئاسمانیش هەڵم دەفڕێنی
زۆر بەتینو بەگوڕم
دەڵێی ڕۆحم لەناو نوری تۆدا شکۆفە دەکات
بەڵام ئای چەندە خۆزگە دەخوازم
بە درێژایی ساڵ لەگەڵ مندا بیت
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئەی خۆشەویست
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئای چەندە خۆزگە دەخوازم هەمیشە لێم نزیك بوویتایە
خۆشەویستی لە گشت شوێنك بڵاو دەبێتەوە
سەراپا ئاسمان پڕ دەبێت لە ئارامی
ڕەمەزان.. ئەی مانگی قورئان
لەناخی خۆمەوە هەست بە بەهێزبوونی ئیمانم دەکەم
بەڵام ئای چەندە خۆزگە دەخوازم
بە درێژایی ساڵ لەگەڵ مندا بیت
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئەی خۆشەویست
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئای چەندە خۆزگە دەخوازم هەمیشە لێم نزیك بوویتایە
من ئاشقی ئەو ڕێیەم کە بەهۆیەوە پڕ هەستم دەکەیت
هەرکاتێك تۆ دێیتەوە، ژیان دەبەخشیتەوە بە ڕۆحم
پەیمانیش دەدەم کە
بە درێژایی ساڵ هەوڵبدەم
ڕۆحی تۆ بە زیندوویی لە خۆمدا بهێڵمەوە
هەرگیزاوهەرگیزیش لە دڵمدا نەمرێت
ئاااااای ڕەمەزان
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئەی خۆشەویست
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئای چەندە خۆزگە دەخوازم هەمیشە لێم نزیك بوویتایە
رەمەزان.. ڕەمەزان.. ئەی خۆشەویست
Kurdish TR| Qaidar Raheem & K. B
fb| LifeGorgeous